مەزڵووم کۆبانێ داوا لە رووسیا و ئەمریکا دەکات رێگەنەدەن منداڵی کورد بکوژرێت

مەزڵووم کۆبانێ داوا لە رووسیا و ئەمریکا دەکات رێگەنەدەن منداڵی کورد بکوژرێت
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە داوا لە رووسیا و ئەمریکا دەکات رێگە لە کوشتنی منداڵی کورد لە لایەن تورکیاوە بگرن.

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە توویتێكدا نووسیویەتی، "تورکیا خانەوادەیەکی کوردی لە نزیک کۆبانێ لە رێگەی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کوشت و دەڵێت 7 "تیرۆریست"ی کوژران. رووسیا و ئەمریکای گەرەنتیکار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە کۆمەڵکووژکردنیان لەلایەن تورکیاوە".

مەزڵووم کۆبانێ لە توویتەکەیدا داوا لە رووسیا و تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە "تاوان"ەکانی تورکیا بکەن و لەبەرامبەر ئەنجامدانیانی ئەو "تاوان"انەدا سزای بدەن.
Top