پارێزگاری هەولێر بڕیارێکی نوێی لەبارەی تاپۆکردن ڕاگەیاند

پارێزگاری هەولێر بڕیارێکی نوێی لەبارەی تاپۆکردن ڕاگەیاند
پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە رای گەیاندووە دوای ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک شوقە لەم ماوەیەدا تاپۆ دەکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،2019.11.21 فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی، بەمزوانە شوقەکانی هاناستی و شەهیدان تاپۆ دەکرێن".

فرسەت سۆفی ئاماژەی بەوەش کردووە: "خاوەنی ئەم شوقانە دەتوانن دەست بە مامەڵەی تاپۆکردنی شوقەکانیان بکەن".

ئەوەشی نووسیوە: "دوای بەدواداچوون و جەختکردنەوەی بەردەواممان، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر تەملیککردنی شوقەکانی هاناستی و شوقەکانی شەهیدان لە عەنکاوە بڕیاری داوە، بۆ خاوەن گرێبەستی شوقەکان کە کۆی پارەکانیان لێ وەرگیرابێت و ئەستۆپاکیان کردبێت, بۆیە خاوەنەکانیان دەتوانن دەست بە مامەڵەی تەملیککردنی شوقەکانیان بکەن".











باسنيوز
Top