جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و نەوەستاوە
سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رايگەیاند: "ئەگەرچی لە چەند شارێكی وڵاتی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان دەستی پێكردووە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی ئەوەی كە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی گومرگی حاجی ئۆمەران رابگیرێت، بەڵكوو هەروەك رۆژانی پێشووتر جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان هەریمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ئاساییە".
گوتیشی: "لەم جۆرە كاتانەدا ئەوەی كەم بكات، ئەوەیە لەوانەیە گەشتیاران و هاووڵاتییانی كوردستان، بەهۆی خۆپیشاندان و پشێوییەكان كەمتر روو لەم وڵاتی ئێران بكەن، بەتایبەتیش ئەو شار و ناوچانەی كە نائارامن".
ماوەی حەوت ڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە ١٧ پارێزگای ئێران و لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە و بەو هۆیەوە بە سەدان کەس گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.
باسنيوز
