ئەگەری پشتگوێخستنی پرۆژەکەی مەلا بەختیار بۆ کۆنگرەی یەکێتی لەئارادایە
دوێنێ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠١٩، مەلا بەختیار لە پەراوێزی دیداری ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رای گەیاند، ئەو پڕۆژەیەکی لەبارەی دۆخی یەکێتی و چارەسەرکردنی کێشەکان داوەتە حزبەکەی تاوەکوو لە کۆنگرەدا تاوتوێ بکرێت.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەو باڵ و گرووپانەی کە لە ئێستاوە جۆرێک لە ڕێککەوتنیان بۆ کۆنگرە لەنێواندا هەیە، بڕیاریان داوە پڕۆژەکەی مەلا بەختیار نەبەنە کۆنگرەی یەکێتی، بەڵکوو پڕۆژەی دیکەیان بەپێی تێڕوانینی سەرجەم باڵ و گرووپەکان ئامادە کردووە و ئەو پڕۆژانە دەخەنە ڕوو.
لەمبارەیەوە جەمیل ھەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕايگەیاند: "یەکێتی بڕیاری بەستنی کۆنگرەی داوە و سەد لەسەد کۆنگرەی چوارەم دەبەستین، چونکە کۆنفرانسی کۆمیتەکان تەواو بووە، ھەفتەی داھاتوو کۆنفڕانسی مەڵبەندەکان دەکەین، تاوەکوو ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردرێن“.
سەرکردەکەی یەکێتی پێیوایە، حزبەکەی لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری دەکات، ئەو پڕۆژانەی پێشکەشکراون، لە کۆنگرەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، دواتر دەنگیان لەسەر دەدرێت. گوتیشی: “”ئەگەرێکی زۆر ھەیە کە پڕۆژەکەی مەکتەبی ڕێکخستن و ئەنجومەنی ناوەندی لە کۆنگرەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت“.
باسنيوز
