قایمقامیه‌تى هه‌ولێر چه‌ند شوێنێك داده‌خات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/11/2019، قایمقامیه‌تى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوێنێ چوارشه‌ممه پشکنین و بەدواداچوون بۆ 17 چێشتخانە، کافتریا، چایخانە، مارکێت، ئارایشتگه و شوێنی دروستکردنی ماست ئەنجام درا".
باس له‌وه‌ش كراوه، بەهۆی ناتەندروستیی شوێنەکانیان و پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان، شوێنێکی دروستکردنی ماست و چێشتخانە و کافتریایەک داخران، ئەو شوێنانەی سەرپێچییان هەبوو تۆمار کران و کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "مەبەست لە پشکنین و چاودێری و بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانە".
باسنيوز
