لە سنووری خانەقین چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا

 لە سنووری خانەقین چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا


بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری شارەدێی (سەعدیە)ی سەر بە قەزای خانەقین، لە ئاكامی هێرشێكی داعش بۆ سەر چەكدارانی حەشدی شەعبی، چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا.

عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانیی شارۆچكەی شارەبان، راگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە21/ 11/ 2019 ، چەكدارانی داعش لە سنووری گوندی حەمرین نزیك بە شارەدێی (سەعدیە) هێرشیان كرددووەتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی و بەهۆی ئەو هێرشەوە چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە".

راشی گەیاند دواتر چەكدارانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.













باسنيوز
Top