هەفتەی داهاتوو حکوومەت لە باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە
له‌مباره‌یه‌وه لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی لێژنەی دارایی له پەرلەمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، هەنگاوی یەکەمی پرۆژەی چاکسازی دەستی پێکردوە. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، هەفتەی داهاتوو حکوومەت لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە و دواتر پرۆژەکە دەنێرێتە پەرلەمان.
سه‌باره‌ت به بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارایی روونكردنه‌وه ده‌دات.
له به‌رامبه‌ریشدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت: سەرۆکی حکوومەت لێژنەیەکی باڵای لە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی خۆی بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی پێکهێناوە و به‌ر له ناردنی بۆ پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەکە پەسەند دەکات.
هاوكات شه‌مۆل ئاشتی، پەرلەمانتاری كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی دەڵێت: پشتگیری پرۆژەکە دەکەین.
پرۆژە یاسای چاکسازی لە کابینەی پێشوو نێردایە پەرلەمان، به‌ڵام بەهۆی ململانێی سیاسی نەتوانرا پەسەند بکرێت، کابینەی نۆیەم لە هەوڵدایە رێككه‌وتنی سیاسی له نێوان فراكسیۆنه‌كاندا لەسەر بکرێت، حکوومەتيش مەبەستیەتی پرۆژەکە تێپەرێنرێت.
