قایمقامی هه‌ولێر: زۆربه‌ى پاڵاوگه‌کانی نه‌وت داده‌خه‌ین
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "ته‌نیا 20 کۆمپانیا ڕێنمایی ده‌یانگرێته‌وه بۆ دانانی پاڵاوگه و لێژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه و زۆربه‌ی پاڵاوگه‌کانی سنووری هه‌ولێر داده‌خه‌ین، که ژماره‌یان 106 پاڵاوگه‌یه، چونکه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌کانن".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "به‌شێک له‌و پاڵاوگانه به هۆکاری ژینگه‌یی و جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنماییه‌كان داده‌خرێن، به‌شێکیشیان له ساڵی 2015ه‌وه هه‌ر خۆیان داخراون.
باسنيوز
