لە شارەزوور ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی باخچەی فەرمانگەكان پاك دەكاتەوە
كەمال ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارەزوور، ڕایگەیاند: "ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی لەڕێگەی قایمقامیەتی قەزای شارەزوو و بە هاوكاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەزاكە، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستی كردووە بە پاككردنەوە و بڕینی دار و درەخت و باخچەی نەخۆشخانەكەمان و بڕیارە تا چەند ڕۆژی داهاتووش لە كارەكانیان بەردەوام بن".
گوتیشی: "ڕێكخراوەكە بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلیكار بۆ هاووڵاتیان نزیكەی 40 ڕۆژە هاتووەتە سنووری قەزای شارەزوو و چالاكییەكانیشی كە زیاتر خۆی لە بواری ژینگەدا دەبینێتەوە هەلیكاری بۆ ژمارەیەك هاووڵاتی ڕەخساندووە".
ئاماژەی بەوەش دا: "لەو ماوەیەدا ڕێكخراوەكە باخچەی بەشێكی زۆر لە فەرمانگەكانی سنووری قەزای شارەزوور و ناوەندەكانی خوێندنیان پاك كردووەتەوە".
باسنیوز
