سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی: ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له به‌غداوه به‌رده‌وام ده‌بێت
د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند: "ئه‌و پاره‌ی بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه دێت بۆ ساڵی 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی تا 30/12/2019 و به‌بێ گرفت، بۆیه له‌و باره‌وه هیچ نیگه‌رانییه‌ک نییه".
گوتیشی: "ده‌بوو له مانگی 11ى ئه‌مساڵدا ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ی 2020ی عێراق بدرابایه، به‌ڵام ئه‌م پرسه هێشتا ماوه‌ته‌وه و ده‌بێت بڕیاره‌ی له‌باره‌وه بدرێت".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتی: ئێمه پابه‌ندین به‌و خشته‌ی که بۆ دابه‌شکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه".
باسنيوز
