فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە کۆبوونەوە دان
بەمەبەستی دابەشکردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکانی پەرلەمان فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە کۆبوونەوە دان.
بەپێی زانیاریەکان فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە مەبەستی دابەشکردنی جێگر و بڕیاردەری چوار لیژنە زیادکراوەکەی پەرلەمان لە کۆبوونەوە دان.
لەو کۆبوونەوەیەدا دوای گەیشتنە رێککەوتن لەسەر جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان، بە ھەڵبژاردن لەنێو لیژنەکان متمانە بە دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەکان دەدرێت.
بەپێی ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لیژنە هەمیشەییەکان لە١٥ لیژنەوە زیاد کران بۆ ١٩ لیژنە و سەرۆکی چوار لیژەنەکەش بەر پارتی، یەکێتی و گۆڕان یەکگرتوو کەوتوون".
ئەمڕۆش دوای رێککەوتن بە دەنگدان متمانە بە دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان دەدرێت.
باسنیوزو
