هێمن هەورامی پەیامی هاوخەمیی سەرۆک مەسعوود بارزانیی گەیاندە دەوڵەتی ئیمارات

هێمن هەورامی پەیامی هاوخەمیی سەرۆک مەسعوود بارزانیی گەیاندە دەوڵەتی ئیمارات
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ١٩/١١/٢٠١٩، هێمن هەورامی، بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی، سەردانی کۆنسووڵخانەی ئیماراتی لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن ئەحمەد ئەلزاهیری، کۆنسووڵی ئیماراتەوە پێشوازیی لێ کرا.

لەو دیدارەدا، هێمن هەورامی پەیامی ماتەمینی جەنابی سەرۆک بارزانیی لە ڕێگەی کۆنسووڵی ئیماراتەوە گەیاندە شێخ خەلیفە بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، بە بۆنەی کۆچی دواییی براکەی، شێخ سوڵتان بن زاید ئال نهیان. هەر لە دیدارەکەدا جەختیان لە برایەتی و تەباییی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلی ئیمارات کردەوە و پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوان هەردوو لا تەئکیدییان لێ کرایەوە.
Top