سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکەن
محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رايگەیاند: "بڕیارە سەعات٣:٣٠ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق، کۆ ببنەوە بۆ رێککەوتن لەسەر تێپەڕاندنی ژمارەیەک پرۆژە یاسا کە لە کۆبوونەەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بڕیارە پەسەند بکرێن".
لەبارەی ئەو پرۆژانەی کە بڕیارە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "چەند ماددەیەک لە پرۆژە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان و پرۆژە یاسای خانەنشینی و پرۆژە یاسای ئەنجومەنی نوێنەران ھەیە کە دەبێ بگەنە رێککەوتن".
محەمەد ئەمین فارس گوتیشی: "لایەنەکان تێبینییان لەسەر ژمارەیەک ماددە ھەیە و ھەوڵ دەدرێت لەو کۆبوونەوەیەدا فراکسیۆنەکان بگەنە رێککەوتن".
بڕیارە سەعات٦ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و ژمارەیەک پرۆژە یاسا پەسەند بکات، بەتایبەت یاسای ئەنجومەنی پاریزگاکان و یاسای خانەنشینی.
باسنيوز
