قوباد تاڵەبانی: نابێت کێشە کۆنەکان بکەینە پاساوی ئێستا
ئه‌مڕۆ "زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك" كاره‌كانی دیداری "ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ده‌ستپێكرد.
له یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی دیداره‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) كاتژمێر (09:15 – 10:15) هه‌ریه‌ك له (قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، فه‌وزی حه‌یری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بێرنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا)، له پانێلێكدا باس له "په‌یوه‌ندی نێوان حكومڕانی باش و ئاشتیی ناوچه‌یی" دەکەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکە لەبارەی دۆخی ناسەقامگیریی ئێسای ناوچەکە رایگەیاند: "پەیوەندی لە نێوان سەقامگیریی و ئیدارەدانی باش هەیە".
روونیکردەوە: "ئەگەر تۆ ئیدارەی باشت نەبێت و خزمەت نەکەیت، خەڵک ناڕازیی دەبێت و وڵات ناسەقامگیر دەبێت".
راشیگەیاند: "حکوومەتەکانی عێراق بەردەوام کابینە و کێشەکانی پێشوویان کردووە بە پاساو، بەڵام خەڵکی عێراق چیدی ئەو پاساوانە قبووڵ ناکەن و داوای خزمەتگوزاریی زیاتر دەکەن".
لە بارەی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، ئێمە چاکسازییەکانمان بۆ باشترکردنی حکوومڕانی دەستپێکردووە. هەوڵمانداوە سەرچاوەی داهات زیاد بکەین و بندیوار نەهێڵین. کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی بەرەوپێش دەبەین. رەنگە لە ماوەیەکی کورت مەودا دووچاری هەندێک کێشە ببین، چاکسازییش خۆی ئازاربەخشە هەندێکجار، بەڵام ئێمە بەم کارانە هەڵدەستین.
دووپاتیشی کردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە ئەزموونی وڵاتان وەربگرێت.
باسنيوز
