سوپای ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات
ئەو مانۆڕە سەربازییە بەناوی (زەولفەقاری ویلایەتی 98) و لەلایەن یەکەکانی 40 و 41ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یەکەی 321ی هێرشبەر و ئۆرگانە ئەندازیارییەکانی سوپای ئێران و کۆپتەری هێزی زەوینیی سوپاوە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.
میدیاکانی فەرمییەکانی وەک (ئیرنا و ئیسنا)ی ئێران هەواڵی بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڕە سەربازییەیان بڵاو کردووەتەوە، هەرچەندە وردەکاریی زیاتر و شوێنی مانۆڕەکە بە دیاریکاراوی باس نەکراوە.
ئەو مانۆڕە لە دوو قۆناغی شەوانە و ڕۆژانەدا بەڕێوە دەچێت و هەتا ئێستا دیار نییە ئەو مانۆڕەی سوپا پێشتر ئامادەکاریی بۆ کراوە، یان لەناکاو بڕیاری لەسەر دراوە، چونکە هاوکات لەگەڵ هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دوایین مانۆڕی سەربازیی سوپای ئیران لە ڕۆژهەڵات بەڕێوە چووە.
ئەم مانۆڕە لە کاتێکدایە کە ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایی زیاتر لە 70٪ی شارەکانی ئێران و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش شارەکانی (کرماشان، جوانڕۆ، کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، بۆکان، ئیلام، دێهلوڕان، سەرپێڵزەهاو، ورمێ، سەڵماس، شائاباد، گێڵانی ڕۆژئاوا و ڕوانسەر) دەستی پێکردووە و تاکوو ئێستا لە هەندێ لە سارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 45 خۆپیشاندەر کوژراون.
باسنيوز
