فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ: گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ڕۆژئاوا پێویستی به ته‌وافقی سیاسی هه‌یه
محه‌مه‌د ڕه‌جه‌ب، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ گوتی: "ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه ڕۆژ بۆ پاراستنی خه‌ڵك و سامان و خاكی ڕۆژئاوای كوردستان دامەزراوین و ڕۆژێكیش هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه و هه‌ركاتێك فه‌رمانمان پێ بكرێت ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانمان پێ نه‌كراوه."
محه‌مه‌د ڕه‌جه‌ب گوتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان پێویسته بڕیار و ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه كێشه پەیدا نه‌بێت، چونكه ئێمه نامانه‌وێت كێشه پەیدا بێت و ده‌مانه‌وێت به ڕێككه‌وتن بگه‌ڕێینه‌وه."
