پەروەردە لەبارەی قوتابییانەوە ئاگادارییەکی بۆ قوتابخانەکان بڵاو کردەوە
بەپێی نووسراوێکی پەروەردەی دەستی هەولێر تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، رێگە نادرێت ئیدارەی قوتابخانەکان پارە لە قوتابییان و کەسوکاریان وەربگرن بۆ هەرمەبەستێک بێک، دایک و باوکی هەر قوتابییەک خۆی ئارەزوومەندانە ویستی هەبوو کارێک بۆ قوتابخانە ئەنجام بدات یان هاوکار بێت لە پڕکردنەوەی هەر پێداویستییەک ئاساییە و سوپاس دەکرێت، نابێت هیچ بارگرانییەک بۆ دایک و باوکان دروست بکرێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە کارکردنی قورس و پاککردنەوەی قوتابخانە بە قوتابیان و خوێندکاران بە تایبەت ئەوانەی لە قۆناغەکانی بنەڕەتین و وێنەگرتنیان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێگە پێدراو نییە.
باسنيوز
