لە ناوچە کوردییەکانی سنووری داقووق جموجۆڵی داعش زیاتر بووە

لە ناوچە کوردییەکانی سنووری داقووق جموجۆڵی داعش زیاتر بووە
ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2019، هیوا رەشید، بەرپرسی ناوچەی داقووقی پارتی، ڕايگەیاند: "لە سنووری شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك بە گشتی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و ئەمەش ترسی لای خەڵك دروست كردووە".

گوتیشی: "بەدیاریكراوی زیاتر ئەو تیرۆریستانەی داعش لە ناوچەكانی حەفتەغار و تاڵەبان و شوێنی نیەشتەجێبوونی كاكەییەكان كە سێ ناوچەی كوردنشینن لە سنووری شارۆچكەی داقووق، جموجۆڵیان هەیە، هەرچەندە لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق تا ڕادەیەك بێدەنگ بوون ئەو داعشانە، بەڵام ئەوان هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەكە".

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە كاتێك كە داقووق بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری كورد ڕادەستی حەشدی شەعبی كرا، جموجۆڵی داعشیش زیادی كردووە و ئەو تیرۆریستانە ناوە ناوە دەست لە هیێزە ئەمنییەكان و گوندنشینانی ئەو سنوورە دەوەشێنن كە دواترینیان هێرشكردنە سەر ناوچەی (ئەلبوو نەجم)ی سەر بە داقووق بوو.











باسنيوز
Top