پۆلیسى سلێمانى: تۆمەتبارێکى ئێرانى بە بڕێک دراوی ساختەوە دەستگیر کرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا پاش چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبارێك، توانییان تۆمەتبارێکى به ڕه‌گه‌ز ئێرانى دەستگیر بكه‌ن، کە بڕی 600 دۆلاری ئەمریکی ساختەی پێ بووە و بەنیاز بووە لەناو بازاڕى سلێمانیدا ساخی بکاتەوە".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئێستا تۆمەتباره‌كه بەپێی ماددەكانی (289 - 291) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوه، دۆسیەکەشی بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە.
باسنيوز
