لە ڕێگەی بانکێکەوە پێشینەیەک بۆ فەرمانبەران خەرج دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠١٩، بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، خەرجکردنی وەجبەیەکی دیکەی پێشینەی فەرمانبەرانی حکوومەتی عێراق کە دەوروبەری ٤ هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن، خەرج کراوە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەو فەرمانبەرانە پێشتر ژمارە حیسابی بانک بۆ مووچەکانیان کراوەتەوە و ماستەر کاردیان پێ دراوە.
حکوومەتی عێراق ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆر وەک پێشینە بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەدات و دواتریش بە قیستی درێژخایەن لێیان وەردەگرێتەوە.
باسنيوز
