نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاندووە: ”لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو“.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش ”بە شێوەیەکی چەواشەکارانە“ پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت جەختی کردووەتەوە کە سەرلەبەری هەواڵی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ڕەت دەکەنەوە و رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرنە بەر.
ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا ، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو. بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە، ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و ، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر.
نووسینگەی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/11/17
باسنيوز
