په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/11/2019، به‌شى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى خه‌بات، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه ده‌كه‌ین، كه مامۆستای مۆڵه‌تی بێ مووچه‌كانیان ده‌ست به‌كار بوونه‌ته‌وه، ژماره‌ى بایۆمه‌تری كه له‌سه‌ر ناسنامه‌ى بارى شارستانى دراوه، بۆ به‌شی ژمێریاری بهێنن".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ى بارى شارستانیی بایۆمه‌ترییان نه‌گاته ژمێریاری، مووچه‌كانیان بۆ نابه‌سترێ.
ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بۆ په‌روه‌رده‌ى خه‌بات نه‌بێ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى دیكه‌ى په‌روه‌رده بگرێته‌وه.
باسنيوز
