17 خۆپیشاندەر لە رۆژھەڵاتی كوردستان كوژرا
بەپێی دوایین زانیارییەكان لە خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان تاكو ئێستا نزیكەی 30 كەس بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان كوژراون و چەندین كەسی دیكەش برینداربوونە.
ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان ئاشكرایكردووە كە تاكوو ئێستا زیاتر لە 11 خۆپیشاندەر لە رۆژھەڵاتی كوردستان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی سەد كەسیش بریندار بوونە.
بەپێی زانیارییەكان 10 كەس لە شاری جوانرۆ، 6 كەس لە مەریوان و خۆپیشاندەرێكیش لە شاری سنە كوژراون. خۆپێشاندانەكان ئەمڕۆش لە زۆربەی شارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بەردەوامن.
K24
