پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
خەدیجە عومەر مزووری، ئەندامی لێژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان راگەیاند، سبەی دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠١٩، لێژنەکەیان کۆ دەبێتەوە و راپۆرت لەسەر پێشنیازی یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەنووسێت و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکات.
لەبارەی کاتی دانیشتنی پەرلەمان، ڕوونی کردەوە: "پێدەچێت رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمان کۆ ببێتەوە، بەڵام تا ئێستا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری خۆی لەبارەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە نەداوە".
