کۆنفرانسی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆ شەممە و لە ڕۆژی جیهانیی لێبووردەییدا، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر کۆنفرانسی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەژێر ناوی "فرەیی ئایینی کۆڵەکەی پێکەوەژیان لە هەرێمی وکردستان" بەڕێوە چوو.
کۆنفرانسەکە بە بەشداریی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕیوە دەچێت و تێیدا چەندین پانێلی جیاجیا لەبوارەی ژیان و ویست و داخوازییەکانی پێکهاتە ئاینییەکانی کوردستان دەخرێتە روو.
لە کۆنفرانسی لێبووردەیی و پێکەوەژیاندا د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر وتاریان پێشکەش کرد و باسیان لە گرنگیی پێکەوەژیانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان کۆی پێشنیار و ڕاسپاردەکانی ئەو کۆنفرانسە دەکرێنە پاکێجێک و دواتر ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکرێت.
باسنيوز
