کەنەدا دو نوسینگەی بازرگانی لە بەغدا و هەولێر دەکاتەوە

کەنەدا دو نوسینگەی بازرگانی لە بەغدا و هەولێر دەکاتەوە
حکومەتی کەنەدا رایگەیاند، کۆتایی ساڵی ئایندە دو نوسینگەی بارزگانی وڵاتەکەی لە بەغدا و هەولێر دەکاتەوە، هاوکات بە بەهای 265 ملیۆن دۆلار هاوکاری لە بواری مرۆیی و پەرەپێدانی ئاسایش پێشکەشی عێراق دەکات.

ژوری بازرگانی و پێشەسازی عێراق و کەنەدا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، حکومەتی کەنەدا جەخت لە پابەندبونی خۆی بە ئاسایشی گەشەپێدانی عێراق دەکاتەوە و لەو پێناوەشدا هەماهەنگی لەگەڵ هەمولایەکدا دەکات، کۆتایی ساڵی ئایندەش کەندا نوسینگەیەکی بارزگانی لە بەغداد و نوسینگەیەکی نوێنەرایەتی بازرگانیش لە شاری هەولێر دەکاتەوە.

ئەوەشخراوەتەرو، کەنەدا لەگەڵ وڵاتە هاوبەشەکانیدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بارزگانی بەردەوامدەبێت و پڕۆژەی پشتیوانیکراو لەلایەن حکومەتی کەنەداوە دەدرێت بەو وڵاتانە، لەو چوارچێوەیەشدا ئۆتاوا بە بەهای 265 ملیۆن پڕۆژەی هاوکاری لە بوارەکانی (هاوکاری مرۆیی، گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایش) پێشکەشی بەغداد دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی ژوری بازرگانی و پێشەسازی کەنەدا و عێراقدا ئەوەش هاتوە، لە ساڵی 2017دا قەبارەی بازرگانی نێوان کەنەدا و عێراق گەیشتوەتە 144 ملیۆن دۆلار، زۆربەی ئەو کەرەستانەی لە کەنەداشەوە بۆ عێراق هەناردە کراون بریتین لە دانەوێڵە، ئۆتۆمبێل و کەلوپەل.




خەندان
Top