حكوومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
زاگرۆس فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی پڕۆژه‌كان له وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی راگیرا‌و ده‌ستیان پێكراوه‌ته‌وه.
زاگرۆس فه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پاره‌یه‌كی كه‌میشی هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و پرۆژانه به‌رده‌وام بن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تا ئێستا كاركردن له 50 پرۆژه ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، له‌وانه‌ش23یان ده‌كه‌ونه پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی پرۆژه‌كان، پرۆژه‌ی به‌رده‌وام بوون، كه ساڵانی رابردوو گرێبه‌ستیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاركردن تێیاندا وه‌ستاون، ئێستا جارێكی دیكه داوا له به‌ڵێنده‌ران كراوه ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
