پیلانێکی نوێی راکان جبووری بۆ تەعریبکردنی ناوچە کوردستانییەکانی کەرکووک ئاشکرا کرا

پیلانێکی نوێی راکان جبووری بۆ تەعریبکردنی ناوچە کوردستانییەکانی کەرکووک ئاشکرا کرا
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک ئاشکرای کرد، لەسەر داوای پارێزگاری ناشەرعیی که‌رکووک، هێزێک له ‌ده‌ره‌وه‌ی شارەکەوە هێندراوەتە نێو شارەکە و ئامانج لێی داگیرکردنی زیاتری ناوچە کوردییەکانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رايگەیاند، ڕاکان جبووری، پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک نووسراوێکی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنه‌كانی سه‌لاحه‌ددین کردووە و داوای کردووە، لە ڕێگەی سوپاوە کێشەی زەوییەکانی پەلکانە یەکلا بکرێتەوە.

لەمبارەیەشەوە عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکراى کرد کە لە ئەنجامی ئەم نووسراوەی راکان جبووریدا، فه‌رمانی هێنانی هێزێکی عێراقی بۆ ناوچه‌کانی سه‌رگه‌ران و پەلکانە کراوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئامانج لە هێنانی هێزەکە، ئەوەیە کوردانی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری سەرگەڕان ناچار بکەن، زەوی و خاکەکەیان چۆڵ بکەن و لە جێگەیاندا عەرەبی هاوردە دابنێن.

روونیشی کردەوە کە بەشێک لە پیلانەکانیان، بەناوی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە جێبەجێ دەکەن، تاوەکوو کوردانی ناوچەکە هەست بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان نەکەن و چۆڵی بکەن.

هۆشداریشی دا کە ئەم کارە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئایندەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە کە سەرکردە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرووپێکی نێو حزبەکەیان خۆیان بە ئەنجامدانی ناوهێنا، نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووکدا نەما و ڕاکان جبووری کە ئەوکاتە جێگری پارێزگار بوو بۆ هەندێک کاری وەک دیاریکردنی نرخی مۆلیدەی گەڕەکەکان، پۆستی پارێزگاری کەرکووکی بە ناشەرعی بەدەستەوەیە.













باسنيوز
Top