لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەقە لە دوو بارەگای حکوومی دەکرێت

لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەقە لە دوو بارەگای حکوومی دەکرێت
لە شارۆچکەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی، تەقە لە بارەگای قایمقامیەت و پۆلیسی شارۆچکەکە دەکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.

شەوی ڕابردوو لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللە لە بارەگای قایمقامیەت و پۆلیسی چەمچەماڵ کراوە لەمبارەیەشەوە رەمەك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوی رابردوو، لە شەقامی سەرەكیی بەردەم فەرمانگەكان، ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو تەقەی بەهەوادا كردووە و پاشان رۆیشتووە و رووداوەكە زیانی گیانی و مادیشی لێ نەكەوتووەتەوە".

لەبارەی ئەوەی كە فیشەك بەر بینای قایمقامییەت و بینای پۆلیس كەوتوو كە بە تەنیشت یەكەوەن، قایمقامی چەمچەماڵ گوتی: "فیشەكیان بەرنەكەوتووە، فیشەكەكان بە شێوەی هەڕەمەکی بە ئاسماندا تەقێندراون".












باسنيوز
Top