مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەڵەتی کۆ بووەوە
لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەماهەنگی و کارئاسانییان بۆ خاچی سوور بۆ جێبەجێکردنی چالاکی و پڕۆژەکانی لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە سەرۆکی حکوومەتی گوت: ”بەتایبەتی سوپاسی بەڕێزتان دەکەم کە دۆستێکی گرنگی رێکخراوەمانی و لە ساڵی 2003ەوە بەردەوامی لە هاوکاریکردنی خاچی سووری نێودەوڵەتی“.
جێگری سەرۆکی خاچی سوور هەروەها رایگەیاند، کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەرێکی راهێنانەوەی سروشتی بۆ یارمەتیدانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر دەکرێتەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی خاچی سووری نیودەوڵەتی کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکیی مرۆیی لە جیهان و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، جەختیشی لە بەردەوامیی هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ رێکخراوەکە کردەوە.
باسنيوز
