په‌نابه‌رێكى ڕۆژئاواى كوردستان له كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش خۆى سووتاند
شڤان ئه‌حمه‌د، هاووڵاتییه‌كى شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌شه و له‌نزیك ڕووداوه‌كه بووه، گوتى: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/11/2019، له‌ناو كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش كه ئێستا په‌نابه‌رانى ڕۆژئاواى كوردستان تێیدا نیشته‌جێن، په‌نابه‌رێكى ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا و به‌شێكى جه‌سته‌ى سووتا، پاشان له‌لایه‌ن په‌نابه‌ره‌كانى دیكه‌وه، ژیانى له مردن ڕزگار كرا".
گوتیشى: "تا ئێستا هۆكارى ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه، په‌نابه‌ره‌كه‌ش بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست، ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سووتان و جوانكاریی دهۆك كراوه".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه عه‌قید كاروان خۆشناو، ئه‌فسه‌رى پۆلیس له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، وێنه‌یه‌كى چركه‌ساتى ڕووداوه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، كه په‌نابه‌رێك له كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش خۆى سووتاندووه.
دواى هێرشه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌رانى ڕۆژئاواى كوردستان كرایه‌وه، تا ئێستاش زیاتر له 13 هه‌زار په‌نابه‌ر تێیدا نیشته‌جێن.
باسنيوز
