گەنجێکی شۆفێری بارهەڵگر لەسەر پێنەدانی باج لەلایەن پەکەکەوە دەستگیر کرا
ئەو گەنجە ئێوارەی دوێنێ لە چیای کورتەک لەلایەن هێزێکی چەکدارانی پەکەکەوە دەستگیر کراوە و بۆ ناوچەیەکی نەزانراو لە قەندیل گواستراوەتەوە.
لەمبارەیەوە هیوا گهیلانی، بهرپرسی لقی ١١ی راپهرینی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: ”ئهو گهنجه خهڵکی دهڤهرهکهیه و تائیستاش چارهنووسی نادیارە“.
روونیشی کردەوە کە خزمەکانی ئەو گەنجە گوتوویانە، چەکدارانی پەکەکە داوای باجیان لێی کردووە، بەڵام ئەو گەنجە ڕەتی کردووەتەوە باجیان پێ بدات، بۆیە دەستگیریان کردووە و دواتر ڕفاندوویانە.
گەنجە ڕفێندراوەکە ناوی (شوان نەبی کاکەبرا)یە، خەڵکی شارەدێی سەنگەسەرە و خێزاندارە.
باسنيوز
