سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گلەیی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گلەیی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی بانگێشتنەکردنی پسپۆران و شارەزایانی دەستوور، گلەیی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ”بە داخەوە“ محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق زانا و پسپۆڕانی یاسا و مامۆستایانی زانکۆی لە هەرێمی کوردستان پەراوێز خستووە.

محەمەد حەلبوسی بە مەبەستی راوەگرتن و گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری دەستووری عێراق، بانگهێشتی ژمارەیەک پسپۆڕی یاسایی و مامۆستای زانکۆی لە عێراق کردووە.

رێواز فایەق داوای لە پسپۆڕانی یاسایی و مامۆستایانی زانکۆ لە کوردستان کردووە ماڵپەڕێکی تایبەت دابمەزرێنن و تێیدا بۆچوونی خۆیان لەبارەی هەموارکردنی دەستووری عێراق، بخەنە روو.








باسنيوز
Top