د.عه‌ره‌فات که‌ره‌م ستونی بەڕپرسی كاروباری پەڕلەمان و عێراق و پەیوەندییەكان لە بارەگای بارزانی : نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی دەستوور بە زیانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت

د.عه‌ره‌فات که‌ره‌م ستونی بەڕپرسی كاروباری پەڕلەمان و عێراق و پەیوەندییەكان لە بارەگای بارزانی : نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی دەستوور بە زیانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت
بەهۆی تێگەیشتنی هەندێک لایەنی عێراقی لە زیانەکانی درووستبوونی بۆشایی دەسەڵات و بەرپرسیاربوونی سەرجەم کوتلە سیاسییەکان لەم دۆخەی لەعێراقدا هەیە، ئەگەری مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهێزتر دەبێت.



د.عه‌ره‌فات که‌ره‌م، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەندامی شاندی ئەم دواییەی حزبەکەشی بوو بۆ بەغدا، راگەیاند، وه‌ک شاندی دانوستانکاری پارتی چه‌ند رۆژ پێش ئێستا چوونه‌تە به‌غدا تا بزانن چی ده‌گوزه‌رێت.



ڕوونیشی کردەوە کە زۆر لایەنیان لە بەغدا دیوە و لەوە گەیشتوون کە پێکهاتەی عەرەبی شیعە لەبارەی مانەوە و نەمانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون.



ڕوونیشی کردەوە کە لایەنەکان لەوە گەیشتوون، وازهێنانی عادل عەبدولمەهدی زیان بە عێراق دەگەیەنێت و ئاشکرای کرد، ئەو هۆکارانەی کە عێراقیان بەمڕۆ گەیاندووە، هەڵەی کەڵەکەبووی ١٥ ساڵی ڕابردووی حکوومڕانیی عێراقە و تەنیا کێشەکە لەوەدایە کە لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدیدا تەقیوەتەوە.



عەرەفات کەرەم خۆشحاڵیی خۆی بە بوونی ٦ نوێنەری کوردستان لە لێژنەی هەموارکردنەوەی دەستوور دەربڕی و جەختی کردەوە کە نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی دەستوور بە زیانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت.





Top