سبەی جێگری پارێزگاری هەولێر هەڵدەبژێردرێت

 سبەی جێگری پارێزگاری هەولێر هەڵدەبژێردرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و جێگری پارێزگار هەڵدەبژێرێت.



ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ژمارە ٧٢ی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ١١ی ٢٠١٩ی خۆی بڵاو کردەوە.



بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەکە، جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی هەولێر هەڵدەبژێردرێن.



هەر بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا، کاندیدە بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر و د. دلۆڤان محەمەدیش کاندیدە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی هەولێر.








باسنيوز
Top