بەهۆی دەستڕێژی سوپای تورکیا لە کۆبانێ چەند هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانی
بە گوێرەی زانیارییەکان "لە چوارەم گەشتی هێزەکانی ڕووسیا و تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، خەڵک بڕووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە، کە هێزەکانی تورکیا تەقەیان لە خەڵک کردووە و بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاو کراوەتەوە ژنێک شەهید کراوە و چەند کەسی دیەکش بریندارن".
ڕووداوەکە لە گوندی (مرسمیل) لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ و هاوسنووری گرێ سپی رووی داوە و باس لەوە دەکرێت چەند شەهید و بریندارێک هەیە.
هەتا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە بڵاو نەکراوەتەوە، ماڵپەڕی (هاوارنیوز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە تاکوو ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەبووە.
باسنيوز
