لە سنووری خانەقین حەوت چەكداری داعش بە بۆردومانی کۆپتەر كوژران

لە سنووری خانەقین حەوت چەكداری داعش بە بۆردومانی کۆپتەر كوژران
سەرچاوەیەكی هەواڵگری لە هێزە هاوبەشەكانی شارەدێی (قەرەتەپە)ی سەر بە خانەقین ئاشکرای کرد ئەمڕۆ سێشەمە لە ناوچەی (تبجی) نێوان شارەدێكانی جەلەولا و قەرەتەپە بەهۆی بۆردمانی کۆپتەری عێراقی، حەوت چەکداری داعش کوژراون.

وەعد ئەكەرەم، سەرپەرشتیاری هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە سنووری شارەدێی قەرەتەپە رايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە 12/ 11/ 2019 لە ناوچەی (تبج) لە نێوان شارەدێکانی سەر بە (جەلەولا و قەرەتەپە)ی سەر بە قەزای خانەقین، بەهۆی بۆردومانی كۆپتەری عێراقی 7 چەكداری داعش كوژراون."

گوتیشی: "ئێستاش تەرمی ئەو 7 چەكدارە كەوتووە و نەزانراوە خەڵكی كوێن."

ئەوەشی خستە ڕوو: "بەهۆی سەرهەڵدانەوەی داعشەوە ناو بەناو كۆپتەری عێراقی بۆرودمانی سنوری قەرەتەپە دەكات".

شەوی ڕابردوو لە سنووری قەرەتەپە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کەوتنە بۆسەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش و چوار سەرباز کوژراون و ٩ی دیکەش بریندار بوون.














باسنيوز
Top