فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک دەرچوو
ئەمڕ سێشەممە 12-11-2019، دەستەی نەزاهە (دەستپاکی)ی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بڕە پارەیەکی زۆر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرکووک و دەوروبەری تەرخان کرابوو، بەڵ راکان جبوریی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک ئەو پارانەی بۆ میوانداری خەرج کردووە.
دەستەکە هەروەها رایگەیاندووە، کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ راکان جبوری، سکرتێرەکەی، بەڕێوەبەری نووسینگەکەی و چوار بەرپرسی دیکەی کەرکووک دەرچووە.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکووک بەپێی ماددەی 340ـی یاسای سزادان بۆ جبوری و شەش کەسەکەی دیکە دەرچووە.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان داگیر کرد و راکان جبوری وەک پارێزگار، بەسەر کەرکووکدا سەپاند.
باسنيوز
