چوار ساڵ بەسەر یەكەم شەڕی حەشدی شەعبی لەدژی كوردانی خورماتوو تێپەڕ دەبێت
یەكەم شەڕی میلشیاكانی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2015 لەدژی كوردانی شاری خورماتوو ئەنجام درا و شەڕەكە بە دیاریكراوی لە رۆژی 12/11/2015 بوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی شەڕیان لەدژی كوردانی خورماتوو هەڵگیرساند تەنیا بەهۆی ئەوەی كوردانی خورماتوو ناڕازیی بوون كە شارەكەیان میلیشیا چەكدارەكانی شیعەی داگیری بكەن و قەڵمڕەوییان پێش بخەن و لەو شەڕەدا گەنجانی خۆبەخشی خورماتوو رووبەڕووی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوونەوە و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک گەنج شەهید درا و شەهیدەكانیش بریتبوون لە (رێكەوت قاسم، دانیار رەشاد، محەمەد وەلی، د. عەبدولخالق، جێگر قاسم و غازی حوسێن".
رزگار غازی، كوڕی شەهید غازی حوسێن، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتتی فەیسبووك نووسیویەتی رۆژی 12/11/2015 رۆژێكی رەش بوو، هەموو تەمەنی گۆڕیم لە یەك چركەدا، رۆحت شاد باوە گیان.
بەشێكی بەرچاو لە كوردانی خورماتوو لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی یادی ئەو رۆژەیان بە دانانی وێنەكانی شەهیدان، هەروەها سووتاندنی خانووەكایان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاو كردووەتەوە.
پاشان میلیشیانی حەشدی شەعبی ئەوكات لە گەڕەكەكانی سەربازی و تینی خورماتوو دەستیان بە سووتاندنی خانووی كوردانی ئەو دوو گەڕەكەكە كرد و شەڕەكە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بوو.
دواتر لە ساڵی 2016 حەشدی شەعبی دووەم شەڕی لە دژی كوردانی خورماتوو ئەنجامد ا و ئەوكاتیش گەنجانی خۆبەخشی خورماتوو رووبەڕوویان بوونەوە.
لە 16/10/2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی سێیەم شەڕیان لە دژی خەڵك لە خورماتوو هەڵگیرساند و بە خیانەتی گرووپێكی نێو لایەنێكی كوردی شارەكەیان بە تەواوەتی داگیر كرد.
باسنيوز
