ئاگادارییه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دووكانه‌وه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دووكانه‌وه‌
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دووكان ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى فرۆشتنى چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌ك به‌شێوه‌ى زیادكردنى ئاشكرا، بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دووكانى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئاگاداری ھاووڵاتییان دەکەینه‌وه‌، شارەوانیمان ڕۆژی چوارشەممە 13/11/2019، هه‌شت پارچە زەوی بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بەپێی یاسای 32ی سالی 1986 ده‌فرۆشێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "ھەر کەس و لایەنێک ئارەزووی بەشداریکردنی ھەیە، كاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی لە بینای شارەوانیمان ئامادە بێت".

سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دووكان له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "پێویستە بەشداربوو ڕێژەی 20% لە نرخی ڕه‌وانه‌كردن (ئیحالە) لەگەڵ خۆیدا بھێنێت و پێناسەی باری شارستانی خۆی لابێت، کرێی بڵاوکردنەوە دەکەوێتە سەر ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت".












باسنيوز
Top