پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات
به‌پێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ "پێشنیازی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان، یاسای بەرەنگاربونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت و بیمەی کشتوکاڵی" و چەند پرسێکی دیکە دەکرێت.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 7ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاژێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 13-11-2019 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ى خواره‌وه به‌پێی مادده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
1- پێشنیازی یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان - عێراق).
2 - پێشنیازی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به قاچاخبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان - عێراق).
3 - پێشنیازه‌یاسای (بیمه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان - عێراق).
4 - پێشنیازه‌بڕیارى (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان).
دووه‌م: دانان و ئاڵوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی چوار لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان به‌پێی مادده‌كانی (28، 29، 34) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی خاڵی 2ـى بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ى 49ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق:
1 - بیرۆكه‌ی (جوان یونس رۆژبه‌یانی) په‌یوه‌ست به دووباره ته‌عریبكردن و مه‌ترسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق.
2 - بیرۆكه‌ی (كاروان عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا) په‌یوه‌ست به پرسی چۆنییەتی شه‌فافكردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا.
