نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له چاكسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرده‌وه
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/11/2019 له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه كۆبوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى دوایین هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ت و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیر و فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، به درێژى تاوتوێى ئه‌و هه‌نگاوانه كرا كه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا تا ئێستا بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه نراون و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و گیروگرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیاز و تێبینى بۆ خێراكردن و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه خرانه ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانان كرا، كه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى بۆ به‌دواداچوون و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێن.
