حزبی شیوعی چەند باڵاخانەکانی موڵکی حکوومەت چۆڵ ناکا و داوای قەرەبوو دەکات

حزبی شیوعی چەند باڵاخانەکانی موڵکی حکوومەت چۆڵ ناکا و داوای قەرەبوو دەکات
حزبی شیوعیی کوردستان چەند باڵاخانەیەکی موڵکی میری کە ساڵەهای ساڵە تێیدایە، چۆڵ ناکات و لە بەرامبەر چۆڵکردنیدا داوای قەرەبوو دەکات.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند ساڵێکە هەوڵدەدات بارەگاکانی موڵکی دامودەزگاکانی کەرتی گشتی، لە حزبەکان وەربگرێتەوە، یەکێکیش لەم حزبانە، حزبی شیوعیی کوردستانە کە چەند بارەگایەکی موڵکی حکوومەتی لەژێر دەستدایە.

لەمبارەیەوە ئه‌بو کاروان، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان ڕايگەیاند، باره‌گایەکی کۆنی حزبەکەیان که‌ به‌رانبه‌ر هۆتێل شیراتۆن بوو، لە بەرامبەر قەرەبووێک چۆڵ کردووە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “لەسەر چەند بینایەکی دیکە دراوین بە دادگا، با بزانین ئەنجام چی دەبێت”.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان پێیوایە کە “دەبێت” حکوومەت قەرەبووی دیکەیان بکاتەوە، تاوەکوو بیناکان چۆڵ بکەن.












باسنيوز
Top