له سلێمانى تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە بەنیاز بوو لە ڕێگەی فڕۆكەخانەوە هەڵبێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئێوارەی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 10/11/2019، تۆمەتبار (ب، ع، ف) كە دوو فەرمانی ده‌ستگیركردنى هەبووە بە پێی ماددەكانی (405-31 و 456) لە یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیان و بە هاوكاریی بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستگیر كرا، ئەمە لە كاتێكدایه كە تۆمەتبار بەنیاز بووە لەڕێگەی فڕۆكەخانەوە هەڵبێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئێستا تۆمه‌تباره‌كه بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاساییەكان، لە بنكەی پۆلیسی بازیان ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین دەكرێت كە داواكراوە بە پێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی.
باسنيوز
