گوته‌بێژی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان: له‌باره‌ی بودجه‌ لەگەڵ بەغدا ڕێک دەکەوین

گوته‌بێژی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان: له‌باره‌ی بودجه‌ لەگەڵ بەغدا ڕێک دەکەوین
گوته‌بێژی فەرمیی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لەبارەی بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق، لەگەڵ حکوومەتی فیدرالیی عێراق دەگەنە ڕێککەوتن.

د. جوتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند، گفوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن و گه‌شبینن بەوەی له‌سه‌ر بودجه‌ ڕێک بکەون.

ڕوونیشی کردەوە کە هێشتا گفتوگۆکان بەردەوامن و کەشێکی ئەرێنی لەئارادایە.

پێشبینیی ئەوەشی کرد کە لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بنەماکانی مافەکانی هەرێمی کوردستان، بگەنە ڕێککەوتن.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت ئاشکرای کرد، لە ماوەی داهاتوودا پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەت ڕادەگەیەنن و خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێس کۆنفرانسێکدا ڕوونی دەکاتەوە کە پڕۆژە ستراتیژییەکان چین.

باسی لەوەش کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت گرنگی بە کەرتی تایبەت بدات و پلانی فراوانیشی هەیە لەمبارەیەوە.











باسنيوز
Top