هێزێکی ئەمریکی دەنێردرێتە سنووری شارۆچکەی مەخمور لە باشووری رۆژئاوای هەولێر.

هێزێکی ئەمریکی دەنێردرێتە سنووری شارۆچکەی مەخمور لە باشووری رۆژئاوای هەولێر.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، هێزە ئەمریکییەکە لە 50 سەرباز و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی پێک هاتووە و گەیشتووەتە سنووری شارەدێی قەراج.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، هێزە ئەمریکییەکە بە بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێک بۆ راوەدونانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام دەدات.

ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی گەیارە لە باشووری مووسڵ تا زنجیرە چیای قەرەچوغ لە نزیک مەخموور بەڕێوە دەچێت.

ئەو ئۆپەراسیۆنە دوای چەند رۆژێک دێ لە بە ئامانجگرتنی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە گەیارە بە مارەیەک مووشەک.









باسنیوز
Top