بەرپرسێکی ئەنەکەسە: لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ و شاندی تەڤدەم باسی پێشمەرگەی ڕۆژ کرا
بەرپرسێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی ئەنەکەسە و تەڤگەری دیموکراسی (تەڤدەم) بە سەرپەرشتیی مەزڵووم کۆبانێ ئەنجام دراوە و تێیدا باسی چەند پرسێکی گرنگ کراوە.
عهبدولکهریم میرانی، نوێنەری ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کۆبوونهوهیهک لە نێوان شاندێکی ئهنهکهسه و تهڤدهم کراوه به سهرپهرشتیی مهزڵوم کۆبانێ، بهڵام ”هیچ ڕێککەوتنێکی تێدا واژۆ نەکراوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەسەر داوای مەزڵوم کۆبانێ کۆبوونەوەکە ئەنجام دراوە و ئەوانیش قەبوڵیان کردووە، بەو ئامانجەی کە یەکڕیزی لەنێو کوردانی ڕۆژئاوا درووست ببێت.
ئەو سەرکردەیەی ئەنەکەسە پێیوایە کە دەبووایە دەستپێشخەرییەکە زووتر بکرایە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی پێشتر بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ڕێککەوتننامەی دهۆک لەنێوانیاندا ئەنجام دراوە، بەڵام ”ئەگەر ئەم ڕێککەوتنەیان جێبەجێ بکرایە، ڕەنگە ئەو دۆخە بەسەر عەفرین، کۆبانێ، گرێ سپی و سەرێ کانی نەهاتبایە“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەوەی لە ڕابردوو ڕووی داوە، بووە بە مێژوو و ئەوان پێیانوایە کە دەبێت لەوە زیاتر کوردستان زەرەرمەند نەبێت، بۆیە ئامادەن بۆ یەکڕیزی.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، عەبدولکەریم میرانی ئاشکرای کرد کە ئەوان باسیان لە پێشمەرگەی ڕۆژ کردووە، بەڵام ”بۆ بڕیاردان لەمبارەیەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت بڕیار بدات“. هەرچەندە ”ئێمە گەڕانەوەی پێشمهرگهی رۆژ به گهرهنتی دهزانین“.
نوێنەری ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان داوا دەکات لە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کە باڵی پەکەکەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەندێک هەنگاو بە ئاراستەی درووستکردنی برایەتی بنێت. دەشڵێت: ”بڕیارەکان قورس نین، ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی زۆر قورس نییه، لابردنی سەربازیی زۆرەملێ و دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانی قورس نییه“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە داوایان کردووە سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە مەبەستی گەرەنتیکردنی ڕێککەوتننامەکان، لە کۆبوونەوەکاندا ئامادە بن.
بە گوتەی عەبدولکەریم میرانی، لە کۆبوونەوەکەدا سێ ئەندامی تەڤدەم کە ناوەکانیانی ئاشکرا نەکرد، لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ و سێ ئەندامی ئەنەکەسە بەشدار بوون.
باسنیوز
