هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆردومانی چه‌كدارانی داعشی له سنووری مه‌خموور كرد
شانه‌ی "راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق" بڵاویكرده‌وه، هێزێكی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی "ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق" به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانیان له دژی چه‌كدارانی داعش له سنووری مه‌خموور ئه‌نجامدا.
راشیگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وت و تونێلی چه‌كدارانی داعش خاپوور كراوون".
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی زیاتر له دوو ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی كۆتایهاتنی داعش له عێراقدا، به‌ڵام هێشتا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق له جموجۆڵدان.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، "چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن و ناو به‌ناو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
