لە هەولێر چەند پرۆژەیەکی نوێی کارەبا دەکرێتەوە
وابڕیارە سبەی دووشەممە 11/11/2019، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە (گرد جووتیار) وێستگەی گۆڕینی كارەبای (گرد جووتیار) بکرێتەوە و هەر هەمان رۆژیش كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لەمەراسیمێكی دیکەدا وێستگەی گۆڕینی عەنكاوە لەسەر 110 مەتری تەنیش چوارڕیانی عەنكاوە دەكرێتەوە.
ئەم دوو وێستگەیە رۆڵێكی گرنگی لەكەمكردنەوەی بارزۆری سەر فیدرەكان و تۆڕەكانی كارەبا لەتەواوی ئەو ناوچەیەدا دەبێت.
باسنيوز
