دراما دۆبلاژكراوه‌كان سنووردار ده‌كرێن

دراما دۆبلاژكراوه‌كان سنووردار ده‌كرێن
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشنیار ده‌كات دراما دۆبلاژكراوه‌كان سنووردار بكرێن و كه‌متر په‌خش بكرێن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/11/2019، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌: "دوای ئاراستەکردنی نووسراوی فەرمیمان بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە مەبەستی سنووردارکردنی دراما دۆبلاژکراوەکان، ئەمڕۆ به‌ فەرمی وەزارەتی ڕۆشنبیری وەڵامی ئەرێنیی وەزارەتی ئەوقافى دایەوە".

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى دراما دۆبلاژكراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئادابى كورده‌وارى ناگونجێن و بوونه‌ته‌ هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى ته‌ڵاق، پێشنیار ده‌كه‌ین ئه‌و جۆره‌ درامایانه‌ سنووردار بكرێن و كه‌متر په‌خش بكرێن".












باسنيوز
Top